گرنگ

چل ساڵە عێراق پاڵاوگەیەکی لە سۆماڵ هەیە و سودانی لێی بێ ئاگایە

2025-05-23

 

لە کۆبونەوەی لوتکەی بەغدای کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی حەسەن شێخ مەحمود سەرۆکی سۆماڵ حکومەتی عێراقی شۆک کرد کاتێک داوای کرد بەغدا پاڵاوگەکەی لە وڵاتی سۆماڵ نۆژەن بکاتەوە. داواکەی سەرۆکی سۆماڵ لەکاتێکدایە کاربەدەستانی ئێستای حکومەتی عێراق و مەحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران توشی شۆک بوون کاتێک گوێیان لە داواکاریەکەی سەرۆکی سۆماڵ بووە چونکە نەیانزانیووە عێراق پاڵاوگەی نەوتی لەو وڵاتە هەیە. بەپێی گرێبەستێک لە ساڵی ۱۹۷٤ حکومەتی ئەوکاتی عێراق پاڵاوگەیەک لە سۆماڵ دەکاتەوەو پاڵاوگەکە دەکەوێتە باشوری شاری مەگادیشۆی پایتەختی وڵاتەکەو بە پاڵاوگەی حەمر یان پاڵاوگەی عێراقی ناوبراوە و پاڵاوگەکە بۆ یارمەتی خەڵکی سۆماڵ بووەو نیوەی داهاتەکەی بۆ عێراق گەڕاوەتەوە و ڕۆژانە توانای پاڵاوتنی ۱۰ هەزار بەرمیل نەوتی هەبووە و لە ساڵی ۱۹۷٨ کەوتوەتە کار و پاڵاوگەکە زەردەوام بووە تا ساڵی ۱۹۹۰ بەهۆی سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی بۆ سەر عێراق ڕاوەستاوەو شەڕی ناوخۆی سۆماڵ زیانی بەپاڵاوگەکە گەیاندووە بەجۆرێک نەتوانراوە بخرێتەوە کار. لە ساڵی ۱۹۹۰وە دۆسیەی پاڵاوگەکە لەوەزارەتی نەوتی عێراق وەک خۆی ماوەتەوە بەجۆرێک دوای ۳٥ ساڵ بەرپرسانی ئێستای عێراق نەیانزانیووە پاڵاوگەیان لەو وڵاتە هەیە و ئەو کارمەندانەی دۆسیەی پاڵاوگەکەیان لابووە لەوەزارەتی نەوت هەموویان خانەنشین بوون و داوا کاریەکەی سەرۆکی سۆماڵ بیری عێراقی خستووەتەوە پاڵاوگەی لەو وڵاتە هەیە .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color