گرنگ

مونا قاوەچی: ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانە، دەرگای خۆشگوزەرانی بەڕووی هەرێمەکەمان دەکاتەوە

2025-05-23

 

لەپەراوێزی جوڵە دیپلۆماسیەکەی کاک مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان . ئه‌نجامدانی دوو گرێبه‌ستی گەورە له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، پێگەی هەرێمی كوردستانی دووباره‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان زیاتر تۆکمەتر کرد، سێکتەری ئابوری و وزە و سەرچاوە سروشتیەکان بەسەرۆکایەتی رێزدار کاک مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، زیاتر بەهێزتر دەبێت و هەرێمی کوردستان پارێزراو تر و سەقامگیرتر دەکات، لەلایەکی تر نیشاندانی گرنگیدانی ئیدارەی نوێی ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌ پێگەی هه‌رێمی كوردستان و حکومەت و سیستەمی حکومرانی و سیاسیەکەی. ئاشکرایە لەسەر دەستی ريزدار سه‌رۆك وه‌زیران له‌ كابینه‌ی نۆیەمدا، بایه‌خێكی ته‌واو به‌ په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی و گه‌شه‌ی ئابووری و وزە دراوە، رۆژ له ‌دوای رۆژ پێگه‌ی هەرێمی كوردستان له‌ ئاستی ناوچەکە و ده‌ره‌وه‌ به‌هێزتر بووه،‌ هەر بۆیه‌ش له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌ستانە، هۆکارێکی گرنیگ دەبن‌ له‌ فاكته‌ره‌كانی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری‌ قه‌واره‌ی دەستوری هەرێمی كوردستان. ئێستا دەبینین هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، زۆر پەرۆشن و بەدواداچوون بۆ ئەم گرێبەستانە دەکەن، چونکە دوای وەستانی هەناردەی نەوت و رێگریە یەک لە دوا یەکەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، بارودۆخی مووچە و ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم خراپتر بووە و هەر مانگە و بە بیانویەک ناینێرێت و دوای دەخات، ئەنجامدانی ئەم گرێبەستانە دەرگای خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی زیاتر بەرووی هەرێمەکەمان دەکاتەوە و دواجار هەرێم و بەغدا سوودمەندی سەرەکی دەبن و گەشەپێدانی زیاتری سێکتەری وزە و ئابوری بەرەو پێشەوە دەچێت و بارودۆخی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەری هەمیشەیی هەنگاو دەنێت. منی نبی قهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color