گرنگ

بەرەی تورکمانی پێدانی زەوی بە هاوڵاتیانی کورد بە گۆڕینی دیمۆکرافیای کەرکوک دەزانێت

2025-05-24

 

بەرەی تورکمانی لە شاری کەرکوک دژی پێدانی زەوییە بە هاووڵاتییانی کورد. محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمانی و سەرۆکی لیستی بەرە بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا بەناوی بەرەی تورکمانی دژی پێدانی زەوی بەو خانەوادە کوردانە وەستایەوە کە بەپێی مادەی ۱٤۰ی دەستوری عێراق گەڕاونەتەوە کەرکوک. لەبەیاننامەکەدا هاتووە پێدانی ۳۹ هەزار و ۳٥۳ پارچە زەوی بە نەتەوەیەکی دیاری کراو نادادپەروەرانەیەو داوا لە لیژنەی جێبەجێ کردنی مادەی ۱٤۰ دەکات بڕیارەکە ڕابگرێت و بەگۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوکی دەزانێت. ڕۆژی ۲۳ی ئایار لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ۱٤۰ دوو نوسراوی ئاڕاستەی پارێزگارەکانی کەرکوک و دیالە کرد و داوا دەکات ئەو خێزانانەی لە چوارچێوەی مادەی ۱٤۰ گەڕاونەتەوە کەرکوک و خانەقین و ناوچەکانی پارێزگای دیالە زەویان پێ بدرێت کە زیاتر لە ۳۹ هەزاریان لە کەرکوک و نزیکەی ۱۰ هەزاریان لە پارێزگای دیالەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color