گرنگ

دانا ئەحمەد مەجید و عومەری سەید عەلی شکست بە پلانێکی گردەکە دەهێنن بۆ دانانی ڕێکخەری گشتی گۆڕان

2025-05-24

 

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دەستپێشخەری و هەوڵ هەبووە لەلایەن کوڕانی نەوشیروان مستەفا بۆ دانانی ڕێکخەرێک لە نێوان هەردوو باڵەکەی گۆڕان و پێشنیار کراوە شەماڵ عەبدولوەفا ببێتە ڕێکخەری قۆناغی ڕاگوزەر و یەکگرتنەوە. چەند سەرکردەیەکی گۆڕان ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ عومەری سەید عەلی و دانای ئەحمەد مەجید و چیای نەوشیروان مستەفا و دانا عەبدولکەریم دانیشتوون و تاڕادەیەک کۆدەنگی لەسەر دانانی شەماڵ عەبدولوەفا دروستبووە بەشێوەیەک یەکێک بێت لە ٥۱ ئەندامە هەڵبژێردراوەکەی جڤات تا دواتر ببێتە ڕێکخەری گشتی. بەڵام لەدوا ساتدا باڵی کوردسات پلانەکە شکست پێ دەهێنن و لەسەر پێداگری دانای ئەحمەد مەجید و عومەری سەید عەلی بڕیار دەدرێت لە کۆنفرانس ڕاستەوخۆ ڕێکخەر هەڵببژێردرێت نەک لەناو جڤات و خانەی ڕاپەڕاندن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color