سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاشكرایكرد كە لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە و ئەمڕۆ یاخود سبەی دەنێردێت بۆ بەغدا د.عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ڕایگەیاند: لیستی مووچە ئامادەكراوە و ئەمڕۆ یان بەیانی دەنێردرێت بۆ بەغدا، هەر لەم هەفتەیە كاری لەسەر دەكرێت، چونكە بە سیستمی پەیڕۆڵ لیست ئامادە دەكرێت و هیچ گرفتێكی تەكنیكی نابێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر هەر گرفتێك بێتە پێش بۆ لیستی مووچە تەكنیكی نییە و بابەتی دیكەیە.