گرنگ

ڕەوتی هەڵوێست بۆ فەرمانبەران: لەژێرفشاردا هەژماری من پڕنەكەنەوە

2025-05-24

 

ڕەوتی هەڵوێستی نشتیمانی ئاماژەبەوەدەكەن "هەژماری من" بچوكترین چارەسەری پێنیە بۆ گرفتی موچە و ەو پارەی لە بەغداوە دێت لە ڕێگەی بانكی ئەهلی و بە پێدانی ڕێژەیەك قازانج دابەشدەكرێت داواش لەفەرمانبەران دەكەن لەژێرفشاردا هەژماری من پڕنەكەنەوە. ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتی عەلی حەمەساڵح ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردوە، "لەسەرەتاوە لەگەڵ پرۆژەی (هەژماری من) نەبوین و نابین، ئەم پڕۆژە بچوكترین چارەسەری پێنیە بۆ گرفتی موچە، هیچ نەگۆڕاوە لە بری ئەوەی ئەو پارەی لە بەغداوە دێت بانكە حكومییەكان دابەشی بكەن، لە ڕێگەی بانكی ئەهلی و بە پێدانی ڕێژەیەك قازانج دابەشدەكرێت ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەسەرتاوە پێمانوابو (تەوتین) چارەسەری گرفتی موچەیە، ئەو فشارەش ئێستا لە مامۆستایان و موچەخۆران بەگشتی دەكرێت بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم 100% نایاسایی و سیاسییە و ڕەتیدەكەینەوە. ڕەوتی هەڵوێست داواكارین موچەخۆران لە ژێرفشاردا ئەم كارە نەكەن، بەدڵنیایی هیچ یاسایەك ڕێگا بەوە نادات، دەیان هەزار موچەخۆر موچەكەیان ڕابگرن، ئەگەر دەسەڵات ئەم كارەی كرد، ئێمەش لەگەڵ دەیان هەزار خێزانی موچەخۆر، هەمو ڕێكارێكی یاسایی و مەدەنی دەگرینەبەر.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color