سەنتەرێکی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، رۆژی ٦ی ٦، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی لە راگەیەنراوێکدا، پێشبینی دەکات، رۆژی هه‌ینی 6ی 6ی 2025، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامیه‌كاندا. هەر بەپێی زانیارییەکانی سه‌نته‌ره‌كه، توانای بینینی مانگی زیحجه، رۆژی سێشه‌ممه 27ی ئایاری 2025 له زۆربه‌ی وڵاتان پێشبینی ده‌كرێ ببینرێت. سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە، جیهانی ئیسلامی رۆژی 27ی ئه‌م مانگه چاودێری مانگی زیحجه 1446 ده‌كه‌ن و به گه‌ری زۆره‌وه مانگ له‌و رۆژه‌دا ببینرێ و 6ی 6ی 2025 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بێت.