گرنگ

عەبدولستار مەجید: تەنیا ئێمەو هەڵوێست ماینەوە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی

2025-05-25

 

عەبدولستار مەجید سەرۆکی تیمی دانوستانکاری کۆمەڵ بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان، ڕایدەگەیەنێت لە کۆتایدا تەنیا ئەوان و ڕەوتی هەڵوێست ماونەتەوە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی. دەقی نوسینەکەی عەبدولستار مەجید: شكستی هاوپەیمانێتی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و چەند ڕاستییەك  لەبارەی شكستهێنان و شکستپێهێنانی  هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك لەنێوان هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن هەندێك قسە و باسی لەبارەوەكرا، كە من دەمەوێت لێرەوە هەندێ لە ڕاستییەكان بخەمەروو و هەندێکیشی(ئەگەر پێویستی کرد) بۆ ڕۆژانی داهاتوو . یەكەم: ئێمە هەر لە سەرەتاوە مەبدەئییەن لەگەڵ دروستبوونی ئەو تەحالوفە سیاسییەدا بوین و لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامیی لیژنەشمان بۆ پێكهێنا كە هەوڵبدەین لەگەڵ هێزەكانی دیكەی دەرەوەی پارتی و یەكێتی كە پێكەوە ئەو هاوپەیمانێتییە دروست بكەین و بۆ ئەم مەبەستە سەردانی یەکە بەیەکەی لایەنەکانمان کرد . دووەم: ئەگەر سەرنج و قسەشمان لەسەر هەندێك "كەس و لایەن"ـیش هەبوبێ، بەڵام بەجدی لەگەڵ هەموو بژاردەكان بووین بۆ پێكهێنانی ئەم بەرەیە، بژاردەكانیش ئەمانە بوون . -  هەموو هێزە ناڕازیی و ئۆپۆزسیۆنەكان پێكەوەبین . -  ئەگەر ئەوە نەكرا، زۆرینەمان پێكەوە بین . -  پێكەوە لەگەڵ ئیسلامییەكان یەك لیست پێكبهێنین . وایلێهات لە كۆتاییدا تەنها ئێمە و ڕەوتی هەڵوێست ماینەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کێ هەتا کۆتایی مایەوە،دیاربوو ئەوانیش بە كۆمەڵێك پاساوی خۆیان، كشانەوە و پرسی پێكهێنانی بەرەی هاوبەش و هاوپەیمانێتی، شكستیهێنا . دەمەوێت لە كۆتاییدا ئەوە بڵێم؛ ئەوەی كێشە و گرفتی نەبووە، ئێمە بووین، زۆریش بە خەم دروستبوونی ئەو هاوپەیمانێتیەوە بووین، بەڵام بەداخەوە گەیشتە ئەم قۆناغەی كە هەمووان دەیزانن . لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ هەموان لیستی سەربەخۆی خۆیان هەبێ بەڵام لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ئەگەر ئەمە بکرێ جۆرێکە لە بەرەی هاوبەش  و کاری بەیەکەوە بوون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color