گرنگ

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ئەوانەی بەناڕەوا دەوڵەمەند بوون ناتوانن خۆیان كاندید بكەن بۆ پەرلەمان

2025-05-25

 

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی مانگێك پرۆسەی وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردن دەستپێكردووە، بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقیش مەرجەكانی كاندیدبونی بۆ پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوە جەخت لەوەدەكاتەوە ئەوانەی بە ناڕەوا دەوڵەمەند بوون ناتوانن خۆیان هەڵبژێرن. مەروان محەمەد، سەرۆكی لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە كاندیدی تاكە كەس بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەتوانن سەردانی لقەكانی كۆمسیۆن لە پارێزگاكان بكات بۆ ئەوەی كۆدی تایبەت بە خۆی وەربگرێت، پڕۆسەكە تا 24ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجەكان بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت خۆیان بۆ هەڵبژاردن كاندید بكەن ئەوەیە كە دەبێت، عێراقی بێت و پێشتر بەعسی نەبوبێت و تاوانی گەورەی نەكردبێت، هاوكات هاوڵاتی یان دانیشتووی ئەو پارێزگایەبێت خۆی لێ كاندید دەكات و تەمەنی لە ٢٨ ساڵ كەمتر نەبێت. ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەو كەسە بەناڕەوا دەوڵەمەند نەبوبێتو لایەنی كەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئەندامی هێزە چەكدارەكان و ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران و كۆمسیۆن بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color