فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی رووسیا ئاشكیدەكات كە لەكاتی سەردانێكی بۆ هەرێمی (كورسك) لە لایەن سوپای ئۆكرانیاوە بە درۆن هێشر كراوەتە سەر سەرۆكی ڕووسیا و بەڵام بەهۆی وەڵامدانەوەی هێزی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا تواندراوە سەرۆكی وڵات لە هەوڵێكی كوشتن رزگار بكرێت. یوری داشكین، فەرماندەی بەرگری ئاسمانی رووسیا، بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە: ، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا لەكاتی سەردانێكیدا بۆ هەرێمی كورسك، لەلایەن سوپای ئۆكرایناوە بە درۆن هێرش كراوەتە سەر هێلیكۆپتەرەكەی، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوە بەرپەرچی هێرشەكە دراوەتەوە و سەرۆكی رووسیا سەلامەت بووە ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی سەردانەكەی پووتیندا بۆ ئەو هەرێمە، هەزار و 177 درۆنی ئۆكراینایان تێكشكاندووە. ئەو بەرپرسە سەربازییەی ڕووسیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەكاتی سەردانەكەی پوتین و كاركردنی لە هەرێمی كورسك، ئۆكۆانیا هێرشێكی بێ وێنەی بە درۆن ئەنجامداوە، بەڵام سیستمی بەرگری ڕووسیا 46 درۆنیان لەكاتی هێرشەكە تێكشكاندووە، لەكاتێكدا هێلیكۆپتەرەكەی پووتین لەكاتی فڕیندابووە، بەڵام هەموو هێرشەكانی ئۆكراینایان لەو كاتەدا بەرپەرچ داوەتەوە.