گرنگ

پێدانی مافی مانەوە بۆماوەی پێنج ساڵ لەبەرامبەر كڕینی یەكەیەكی نیشتەجێبوون ڕەتدەكرێتەوە

2025-05-25

 

وەزارەتی ناوخۆ ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە گوایە هەر كەسێكی خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستان یەكەیەكی نیشتەجێبوون بكڕێت، مافی مانەوەی بۆ 5 ساڵ پێ دەدرێت، هاوكات ئەوە بە بانگەشەی نوسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی یەكەی نیشتەجێبوون دەزاندرێت. وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لە شەوی رابردووەوە لە بەشێكی پەیجە عەرەبییەكان و بەشێك لە پەیجەكانی تایبەت بە كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان بە زمانی عەرەبی بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە، هەركەسێك شوقە یان خانوویەك بە بڕی 50 هەزار دۆلار بكرێت، مافی نیشتەجێبوون (ئیقامە)ی 5 ساڵ لە هەرێمی كوردستان وەردەگرێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەواڵەكە لەلایەن هەندێك بازرگانی خانووبەرەوە بۆ چەواشەكردنی خەڵك و بازرگانیكردن پێیەوە بڵاوكراوەتەوە و ناڕاستە و تا ئێستا نە سەرۆكوەزیران و نە وەزیری ناوخۆ هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیەیان نەداوە، كە بە كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون كەسی بیانی مافی مانەوەی پێنج ساڵ وەربگرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color