پارتى له دواى 75 ساڵ له دامه‌زراندنی
بوار نیوز، دۆسیه‌ى تایبه‌ت
له 16 ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆکایه‌تیی (مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر) دامه‌زراوه. سه‌ره‌تا ناوی (پارتی دیموکراتی کورد) بووه و له کۆنگره‌ی سێیه‌مدا که له 26/1/1953، له شاری که‌رکووک به‌سترا بڕیار درا ناوی حزب بکرێته (پارتی دیموکراتی کوردستان).
به گوێره‌ى لێکدانه‌وه‌ى مێژوونووسانى کورد و سه‌رچاوه مێژووییه ناوخۆیى و بیانییه‌کان، مسته‌فا بارزانى پارتى دیموکراتى کوردستان له 16 ئابى 1946دا داخوازییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانى کوردى له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى حزبێکى سیاسى رێکخراودا رێکخست.
به‌پێى به‌ڵگه نامه مێژووییه‌کان له پاڵ موسته‌فا بارزانى، سه‌رکرده و دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌و کاته‌ى پارتى که پێکهاتبوون له: مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، مام جه‌لال، شه‌مسه‌دین موفتى، نورى شاوه‌یس، فکرى قه‌ومیان کۆکرده‌وه و به‌رگرییان له مافى کورد ده‌کرد و گفتوگۆکانیان له‌پاڵ فکره نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌دا له‌سه‌ر: مافى ژن، دیموکراسیه‌ت، مافى ده‌ستوورى کورد، ناساندنى کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌وکاته‌دا ده‌کرد.
مسته‌فا بارزانى کوڕى شێخ محه‌ممه‌د بارزانیه و له گوندى بارزان له 14ى ئازارى 1903 له‌دایکبووه.
له 1ى ئازارى 1979 مسته‌فا بارزانى له ئه‌مریکا به هۆى نه‌خۆشییه‌وه کۆچى دواییکرد له 5/3/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له شاری (شنۆ)ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌سه‌ر سنووری باشووری کوردستان و باکووری کوردستان به خاک سپێردرا.
دواى راپه‌ڕینى ئازارى 1991، ته‌رمى مسته‌فا بارزانى و ئیدریس بارزانى کوڕى، له شنۆوه گواسترایه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و له شوێنى له‌دایکبوونى و له ناوچه‌ى بارزان به‌خاک سپێردرا.
کۆنگره‌کانی پارتى له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه:
کۆنگره‌ی یه‌که‌م: 16/8/1946 ، به نهێنی له شاری به‌غداد، له ماڵی (سه‌عید فه‌هیم) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی (70) نوێنه‌ر.
کۆنگره‌ی دووه‌م: له مانگی ئاداری ساڵی (1951) له شاری به‌غداد، ماڵی (عه‌لی حه‌مدی) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی (30) نوێنه‌ری لق و ناوچه‌کانی پارتی.
کۆنگره‌ی سێیه‌م: 26/1/1953 ، له شاری که‌رکووک ،به ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی (35-40) نوێنه‌ر به‌سترا.
کۆنگره‌ی چواره‌م: 4-7/10/1959، له شاری به‌غداد، ماڵی (کاکه زیاد) به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌سترا.
کۆنگره‌ی پێنجه‌م: مانگی ئایاری ساڵی (1960) ، له باره‌گای ئه‌وکاتی حزب له شاری به‌غداد، به‌سترا.
کۆنگره‌ی شه‌شه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی ساڵی (1964) له شارۆچکه‌ی قه‌لێدزێ به‌سترا.
کۆنگره‌ی حه‌وته‌م: 15/11/1966 ، له گه‌ڵاڵه به‌سترا.
کۆنگره‌ی هه‌شته‌م: 1/7/1970، له ناوپردان به ئاماده‌بونی (488) نوێنه‌ر به‌سترا.
کۆنگره‌ی نۆیه‌م: 4/10/1979، له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری (مه‌رگه‌وه‌ڕ) به‌سترا، تیایدا به تێکرای ده‌نگ (مسعود مسته‌فا بارزانی) به‌سه‌رۆکی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
کۆنگره‌ی ده‌یه‌م: 2-12/12/1989، له (مه‌رگه‌وه‌ڕ) به به‌شداری (332) نوێنه‌ر به‌سترا.
کۆنگره‌ی یانزه‌یه‌م: 1993، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری (2167) نوێنه‌ر به‌سترا.
کۆنگره‌ی دووانزه‌یه‌م: 6-14/10/1999، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری (1473) نوێنه‌ر به‌سترا.
کۆنگره‌ی سیانزه‌یه‌م: 11/12/2010-18، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری زیاتر له(1500) نوێنه‌ر به‌سترا.ری
