وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بە کردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی لە ناحیەی ڕزگاری قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان. بەپێی بڕیارێک زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کۆلێژێک لەناحیەکە دەکاتەوە و بۆ یەکەمجار لە ناحیەیەکی هەرێم کۆلێژی خوێندنی زانکۆی دەکرێتەوە. کردنەوەی کۆلێژەکە لەسەر داوای ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید و خەڵکی ناحیەکە بووە. ڕزگاری دەبێتە یەکەم ناحیەی هەرێمی کوردستان کۆلێژی تێدا بکرێتەوە. بڕیارە کۆلێژەکە بۆ ساڵی داهاتوو دەست بەوەرگرتنی خوێندکار بکات. ناحیەی ڕزگاری دەکەوێتە دووری کیلۆمەترێک لە ڕۆژئاوای قەزای کەلار. یەکێکە لە ناحیە گەورەکانی هەرێم و دانیشتوانی ناحیەکەو گوندەکانی نزیکەی ٥۰ هەزار کەسە.