گرنگ

تەنها لەمانگی ڕابردوودا عێراق زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

2025-05-27

 

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، لەمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە و داهاتی هەناردەكردنی نەوتیش لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، نزیكەی حەوت ملیار دۆلار بووە. وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراوە لە مانگی نیساندا، ١٠٠ ملیۆن و ٩٥٣ هەزار و ٢٨٢ بەرمیل بووە و داهاتەكەشی، زیاتر لە شەش ملیار و ٧٣٨ ملیۆن و ٣٠٩ هەزار دۆلار بووە ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتی بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٩ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار و ٨٧٩ بەرمیل نەوت بووە. هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشهاتووە، و هەناردەی كێڵگەی گەیارە ٩٠٠ هەزار و ٥٨٤ بەرمیل و هاوكات بڕی هەناردەكردنی نەوت بۆ ئوردن ٢٩٩ هەزار و ٨١٩ بەرمیل نەوت بووە لە مانگی ڕابردوودا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color