ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەومی عێراقی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدات و پێش جەژن مووچە دابەشدەكرێت. سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە، وەفدێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە بەغدادە بۆ وەڵامدانەوەی هەر تێبینییەك كە رەنگە وەزارەتی دارایی عێراق هەیبێت سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی پێنج. ئاماژەی بەوەشكردووە، لیستەكە لە وردبینیدایە و تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەكی لەسەر نەداوە و رەنگە لە ماوەیەكی نزیكدا، رەزامەندیی لەسەر بدات. ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر دارایی عێراق هیچ تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران نەبێت، پێش جەژنی قوربان، مووچەی ئەو مانگە خەرجدەكرێت