گرنگ

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من لە سلێمانی لەبەردەی بانكەكان قەرەباڵخی دروستبووە

2025-05-27

 

دوای ڕێككەوتنی یەكیتی و پارتی لەسەر پرۆژەی هەژماری من، ماوەی چەند ڕۆژێكە لەبەردەم ئەو بانكانەی كە فۆڕمی هەژماری من دەدەن بە فەرمانبەران و ئەو بانكانەشی كە كارتی هەژمارەكە دەدەنەوە بە فەرمانبەران قەرەباڵخی دروستبووە. شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ڕاگەیاند: لە سلێمانی دوو بانك تایبەت كراون بە مامەڵەكردن و پێدانەوەی كارتی پڕۆژەی هەژماری من بۆ خانەنشینان كە تایبەتە بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، ئەوانەش بانكی مەڵكەندی و بانكی عێراقیی بۆ بازرگانیی (TBI)ین ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژانە دەیان خانەنشین پێكەوە دێن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بانكی، ئەوەش بووە بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵخیی زۆر، بەتایبەت لە بانكی تی بی ئای، هاوكات رۆژانە مامەڵەی پڕكردنەوەی فۆڕمی خانەنشینان بە بێ كێشە بۆ خانەنشینان بەڕێوەدەبەن و بەردەوامن. بەگوێرەی ئامارەكانی پرۆژەی هەژماری من، تاكۆتایی مانگی رابردوو، زیاتر لە 750 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی كوردستان لە سیستمی (هەژماری من) بۆ بەبانكیكردنی مووچەكانیان ناویان تۆمار كردووە و زیاتر لە 420 هەزار كەسیان كارتی ئەلیكترۆنییان وەرگرتووە، هەروەها زیاتر لە 350 ئامێری راكێشانی پارە (ATM) تایبەت بە مووچەخۆران لە هەرێمی كوردستان دانراون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color