گرنگ

موسەنا ئەمین: زەحمەت خودا حەجی ئەو سیاسییانە قەبوڵ بكات مافی خەڵكیان لایە و نایدەنەوە

2025-05-27

 

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئومێد هەیە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت و سەبارەت بە چوونی سیاسییەكانیش بۆ حەج دەڵێت، بە زەحمەت حەجەكەیان قبوڵ بێت موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی كێشەكانی مووچە پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە كە ناتوانێت چارەسەریان بكات، بۆ نموونەش لە 25ی مانگدا لیستی مووچەی مانگی پێنجی ناردووە، ئەی بۆ لە 15ی مانگدا ناینێرێت؟ ئاماژەی بەوەشكردووە،ئەو وەزیر و پەرلەمانتارانەش كە دەچن بۆ حەج لەكاتێكدایە كە ستەم و زوڵم لە عێراقدا بێ سنوورە، بۆیە زۆربەری سیاسییەكانی عێراق بە زەحمەت حەجكردنیان قبوڵ دەبێت. ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی وتووە، ئومێد هەیە پێش جەژن مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color