گرنگ

عەلی حەمەساڵح بۆ پارتی: ئەگەر بەدیلێكتان هەیە فەرموون سبەی بكشێنەوە لە بەغدا

2025-05-28

 

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ئاماژە بەوەدەكات پارتی بە بەرنامە دەستیكردوە بە هەڕەشەكردن لە عێراق و بەڵام نازاندرێت سودی ئەم هەڕەشانە چیە، ڕوو لە پارتیش دەڵێت ئەگەر بەدیلێكتان هەیە فەرموون سبەی بكشێنەوە عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: پارتی بە بەرنامە دەستیكردوە بە هەڕەشە لە عێراق، سودی ئەم هەڕەشانە چیە، ئەگەر بەدیلێكتان هەیە فەرموون سبەی بكشێنەوە و موچەو ژیانی خەڵك دابین بكەن. ئاماژەی بەوەشكردوە، ساڵی ڕابردوو عێراق حەوت ملیار دۆلار زیاتری ناردوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام خۆتان 100 ملیۆن بەرمیل نەوتتان فرۆشت و داهاتەكەی سفرە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color