گرنگ

لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵا دژی گرێبەستەکانی هەرێم تۆمارکرا

2025-05-28

 

ڕائید حەمدان مالکی، پەرلەمانتاری عێراق سکاڵایەکی دژی دوو گرێبەستە غازییەکەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان تۆمار کرد و داوا دەکات دادگا فەرمانێک دەربکات بە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی هەردوو گرێبەستەکە. حەمدان مالیکی ڕۆژی ۲٥ی ئەم مانگە سکاڵاکەی ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی کردووە. داوای هەڵوەشاندنەوەو ڕاگرتنی هەردوو گرێبەستەکە دەکات بە پێی مادەکانی ۱ و ۲۷ و ۱۱۰ و ۱۱۱و ۱۱۲ ی دەستوری عێراق. ڕائید حەمدان مالیکی، پەرلەمانتارێکی سەربەخۆی شیعەیە و نوێنەری پارێزگای میسانە لە باشوری عێراق. واژۆ کردنی دوو گرێبەست بۆ کێڵگەکانی تۆپخانە و میران لەگەڵ کۆمپانیاکانی وێسترۆن زاگرۆس و HKN لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە لە ڕۆژی ۱۹ی ئەم مانگە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color