پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداریدەدات لە پەرەسەندنی قەیرانی ئاو لە عێراق و ئاماژەبەوەدەكات بەهۆی نەبوونی پلانی پێشوەختەی جددی بۆ پرسی ئاو عێراق ڕووبەڕووی گرفتی جدی دەبێتەوە، هاوكات توركیاش زیاتر لە %75 یپشكی ئاوی عێراقی گرتووەتەوە. تاهیر مەخیف، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند:عێراق سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەی ئاوی پێویستی هەیە، بەڵام ساڵانێكە بەدەست قەیرانی ئاوی بەردەوامەوە دەناڵێنێت، نەبوونی پلانی پێشوەختە بۆ قەیرانەكان، چ سیاسی، ئابووری، یان ئەمنی، قەیرانی ئاوی زیاتر كردووە. ئاماژەی بەوەشكردوو، توركیا زیاتر لە ٧٥٪ـی پشكی ئاوی عێراقی گرتووەتەوە، نیازی پشكی ئاوی عێراق زیاتر كەم بكاتەوە، هاوكات عێراق یەكێك بووە لەو وڵاتانەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرترین زیانی بەهۆی وشكەساڵی پێگەشتووە. ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی وتووە، لە ئێستاشدا گەیشتووینەتە قۆناغی كەمی ئاوی خواردنەوە و لە هەریەكە لە پارێزگاكانی بابل و دیوانیە چەند ڕووبارێك وشكیان كردووە، هەروەها ئاوی ژێر زەوی بە ڕێژەیەكی مەترسیدار لە دابەزیندایە، هەربۆیە هەڵكەندنی بیری هەڕەمەكی، كە لە هەندێك ناوچەدا بە قووڵایی گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٨٠ مەتر.