گرنگ

دوای واژووکردنی گرێبەستە غازییەکان، هەرێم ستایشی ئەمریکا دەکات

2025-05-28

 

ئەنجومەنی وەویرانی هەرێم لەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بڵاویان كردەوە كە بڕگەی سەرەكی و كارنامەی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی فەرمیی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا لە هەفتەی ڕابردوودا، هاوكات دەشڵێنلەگفتوگۆ ودانوستان بەردەوامین بۆچارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا. لە ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەوەهاتووە، بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێكی سەرەكی دەڕوانین، هاوكات سەرۆك وەزیرانی هەرێم پشتیوانی واشنتنی بۆ قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان و ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی بە گرنگ وەسف كرد بە ئاراستەی پتەوكردنی سیستمی فیدڕاڵی و پارێزگاریكردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم. ئاماژەی بەوەشكراوە، ستایشی لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكەین كە تایبەت بە پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاش، ئامادەیی ئەمریكای دووپات كردەوە بۆ پشتگیریكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا و دابینكردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەكانی هەرێم، كە تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو. لە ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەوەشهاتووە،ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ و دانوستانە بەردەوامەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە چوارچێوەی دەستوور، بە تایبەتیش بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆ، كە بەهۆی ڕاگرتنی پرۆسەكە لە مانگی ئاداری ساڵی 2023 ەوە زیانی چەندین ملیار دۆلار بەر خەزێنەی گشتی كەوتووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color