گرنگ

نافیز ناوپردانی، كە برای نیشتمان ناوپردانییە واز هێنانی خۆی لە یەكێتی ڕاگەیاند

2025-05-28

 


#بوار
نافیز ناوپردانی كە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بووە لەسەر لیستی یەكێتی و برای نیشتیمان مستەفا ناوپردانی ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە وازهێنانی خۆی لە یەكێتی ڕاگەیاند.

ئەمەی خوارەوە دەقی دەست لەكاركێشانەوەی نافیز ناوپردانییە:

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان


جەماوەرى سەبەرزى کوردستان و دەڤەرى باڵەکایەتى
نامەوێ لێرەدا لەسەر ئەوە بڕۆم کە خۆم و بنەماڵەکەمان چین و کێین؟ چونکە نە مێژووى یادەوەرییەکانمان ئەوەندەى بەسەردا تێپەڕیوە و نە ئێمەش ئەوەندە نەناسراو بووین کە ئێستا پێویست بە خۆناساندن بکات. ئەوەندە هەیە کە بڵێم، سەربەرزین و هەست بە شانازییەکى گەورە دەکەین، لەوەتەى چاومان کردووەتەوە، بە بیرى پیرۆزى کوردایەتى و رەسەنایەتى گۆشکراوین.
ئەمڕۆ دەمەوێ راستگۆیانە لەگەڵ ویژدانى خۆم قسە بکەم و ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیە باس بکەم، کە بەرامبەر بەو مێژووە و بە پیرۆزییەکانى رابردوو و بە ویژدانى گشتى بنەماڵەکەمان هەمە، بۆیە من وەکو “ نافیز مصطفی ناوپردانی “لێرەدا دەمەوێت دەست لەکار کێشانەوەی خۆم رابگەینم لە ( یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ) ئەو بریارەم تەنها لە سۆنگەی خەمخۆریمە بۆ خەڵکی خۆشەویستی دەڤەری بالەکایەتی کە نەمتوانیبوو لە ماوەی رابردوو خزمەتیان بکەم بەوشێوەی کە لە ئاستی تموحی مندا بێت. لەمەودوا هیوادارم بتوانم لە خزمەتی خەڵکی باڵەکایەتی دابم بە بێ جیاوازی بیروراکان.

خۆشەویستان
ژیان گۆڕەپانى ئەزموونە، مرۆڤ بۆ ئەوەى شەرمەزارى ویژدانى خۆى نەبێ و رۆحێکى یەکپارچە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووى خۆى درووستبکا و بەرەو راستى هەنگاو بنێ، پێویستە سوود لە ئەزموونەکانى وەرگرێ و رێزیان لێ بگرێ. ئەمڕۆکە هەست بە خۆشحاڵى و شانازییەکى زۆر دەکەم و پێموایە راستەڕێى ئارامیی رۆحى خۆمم دۆزیوەتەوە، بەشێکى گرنگى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ویژدانم ئاسوودەیە، رێز لە رابردووم دەگرم، خیانەتم لە وەفا و متمانەى کەس نەکردووە. ئەوانەى لەگەڵیان کارم کردووە خۆشم ویستوون و رێزم گرتوون، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنم، رێز و خۆشەویستیم هەیە بۆ هەموو ئەوانەى کە بەشێک بوون لە میژووى من لەو چەندین ساڵەى رابردوودا، هەموویان برا و ئازیزى منن و بێگومان هیچکات ناهێڵم رایەڵى برایەتى و خۆشەویستى و رێزى نێوانمان بپچڕێ.

براتان نافیز شەهید مستەفا ناوپردانی

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color