ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دایه‌وه
بوار ورده‌كارى نوسراوێكى نوێى ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 5 ده‌خاته‌ڕوو
ته‌یف سامى: ناتوانین مووچه‌ى مانگى 5ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرین
بوار،تایبه‌ت
ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق له نوێترین نوسراویدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ژماره (14502) ده‌رچووه وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى داوه‌ته‌وه ئاماژه‌وه به‌وه‌ده‌كات، كه به پێى راپۆرتى دیوانى چاودێرى دارایى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ناتوانن مووچه‌ى مانگى 5ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێرین.
به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، هه‌رێم له ساڵى دارایى 2023 و 2024 و 2025 له یاساى بودجه‌ى عێراق كه پشكى خۆى سه‌دا 12.67 زیاترى وه‌رگرتووه كه (13 تریلۆن 547) ملیار دیناره بۆیه به‌پێى بڕیارى 303ى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ساڵى 2025 ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ته‌مویلكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى كه ده‌كاته مانگى 5ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان.