بوار، تایبەت
بەهۆی نزیك بوونەوە لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمانێك بڕیارەكانی وەك گواستنەوە و تەنسیب، راسپاردن و پێدانی پلە بە ئەفسەر و كارمەندانی سەربە هێزە ئەمنییەكان راگرت.
سەباح نعمان، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕایگەیاند: بەفەرمانی سەرۆك وەزیران هەموو جۆرە فەرمانێكی گواستنەوە و تەنسیب، راسپاردن و پێدانی پلە بە ئەفسەر و كارمەندانی سەربە هێزە ئەمنییەكان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەنگاوە بەهۆی نزیكبوونەوەی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی تەمموز و گەرەنتییكردنی مافیانە لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرەڕای زۆربوونی داواكاری بۆ گواستنەوە لە سەرجەم یەكەكانەوە.
وتەبێژەكەی سەرۆك وەیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانەكەی سەرۆك وەزیران تا وادەیەكی دیارینەكراو، كاری پێدەكرێت.