گرنگ

نەوەی نوێ‌: كۆبوونەوەی دیوه خان و بارەگای حزبی دامەزراوە شەرعییەكان زیاتر لاواز دەكات

2025-05-31

 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كەە تیایدا ئاماژە بەوەدەكەن هەرێم پێویستی بە چالاككردنی پەرلەمان و بەهیزكردنی دامەزراوە نیشتیمانییەكان هەیە، نەك دیوەخان و بارەگای حزبی. لە ڕاگەیەندراوەكەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەهاتووە، هەڵوێستی سیاسی و بڕیاری دروست دەتوانێت شەرعییەت و سومعەی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنێتەوە، هەرێم پێویستی بە چالاككردنی پەرلەمان و بەهیزكردنی دامەزراوە نیشتیمانییەكان هەیە، نەك دیوەخان و بارەگای حزبی. ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لەسەر داوای پارتی كۆبوونەوەی بەشێك لە پارت و حزبە سیاسییەكان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی بەڕێوەدەچێت و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانیش بڕیاریانداوە بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color