گرنگ

عەلی حەمە ساڵح بۆ ئومێد خۆشناو :خەڵك دەزانێت لە ڕابردوو ئێستاشدا كێ نۆكەر بووە

2025-05-31

 

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست هێرشێكی توند دەكاتە سەر پارێزگاری هەولێر، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ پارێزگاری هەولێر كە ڕایگەیاندبوو ئەو حزبانەی بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ناكەن نۆكەرن. عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست بلاویكردەوە، 27 مانگە ٢٤٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمهاتوەو فرۆشراوە دینارێك داهاتی بۆ خەڵك نەبوە، بەرچاوی هەموو خەڵك لە بازگەكان سەرانە وەردەگیرێت و قاچاخی دەكرێت بەسەر خەڵك و هەرچی زەوی هەولێرو سلێمانیە بۆ بەرپرس و شەراكەت و منداڵەكانیان تاڵانكران بەخوا لە من باشتر دەزانن بۆ كێیە. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرچی بەرپرس و منداڵە بەرپرسە لەسەر حسابی خەڵك بونە ملیاردێر، بانك و كۆمپانیاو پرۆژەو پاڵاوگەو كەناڵ و ملیارەها دۆلار لە دوبەی و ئەمریكاو سویسراو ئەڵمانیا و باڤیلۆن و ئەربیل هێلس هی كێن، زەویەكەی بەرامبەر ڕۆتانا بەنایاسایی تاپۆكرا بایی ٧٠٠ ملیۆن دۆلارە سەدان دۆسیەی تر. عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی وتووە، ئەمە ئیشی حیزبە یان دامەزراوەی حوكمڕانی، بڕیار لە بابەتی گرنگ بدات كە نەوت و مەرزو زەوی بۆ خەڵك نەبوە، من شەڕی چی بكەم، تاڵانی زیاتر بۆ بەرپرس و قاچاخچی، دەسەڵاتدارانی پارتی و یەكێتی لەسەر حسابی خەڵك بونە ملیاردێر، ئەمە مەكەنە كوردایەتی، میللەتێك نابێ هەشت مانگ بێ موچە بێت، سەد هێندەی هەرچی بەرپرسی پارتی و یەكێتی یە، دڵسۆزی ئەم گەل و خاكەم بەڵام نابێنە بەشێك لە فریودانی خەڵك لەژێر چەتری نیشتیمانپەروەری ساختەدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color