بەسەرپەرشتی مەسعودبارزانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بەڕێوەچوو کە لەکۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دراون و بوار ناوەڕۆکی بڕیارەکان ئاشکرا دەکات. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست بوار کەوتوون، لە کۆبوونەوەکەدا کومیتەی ناوەندی پارتی بەتێکڕای دەنگ بڕیاریانداوە کە لەڕێگەی ( فواد حسێن) وەزیری درەوەی عێراق پەیامی پارتی وخودی مەسعود بارزانی بگەیەنێتە محەمەدشیاع سودانی سەرۆک وەزیران، کە لەپەیامەکەدا داواکراوە پێش جەژن بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج بدات. ئاماژە بەوشکراوە،بڕیارە سبەی سێ شەممە فواد حسێن، ئەم پەیامەی پارتی بگەیەنێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە جگە لە مووچەی مانگی پێنج داواشکراوە گەرەنتی ناردنی مووچەی مانگەکانی داهاتووش بدرێت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە. بوار ئەوەشی زانیوە، پارتی سبەی چاوەڕێی هەڵوێستی سەرۆک وەزیران دەکات لەبارەی ئەو پەیامەی پارتی، لە حاڵەتی بەدەمەوەنەهاتی سودانی، ئەوکات پارتی جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و،بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات