گرنگ

عەلی حەمە ساڵح، تاڵانی زەوییەکانی سلێمانی بەناوی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و شێخ جەعفەر ئاشکرا دەکات

2025-06-02

 

بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، شێخ جەعفەر مستەفا سێ مانگە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم، ٣١٢ بەڵگەم کۆکردوەتەوە. هیچ تاڵانی و یاساشکێنی و وێرانکردنێکی شارم نەدیوە؛ لەمە گەورەتر بێت. تاڵانیەکی مەترسیداری زەوی لە سلێمانی دەستی پێکردوەو بەردەوامە، گوایە بۆ ئێوەو بەناوی ئێوەیە! بەبێ فەرمانی وەزاری و یاسا، بەناوی پێشمەرگەو هێزی ئەمنیەوە، گروپێکی شەش کەسی، هەزاران دۆنم زەویان بەنایاسایی مەتر مەتر کردوەو دەیفرۆشن و بەردوامن، تائێستا نزیکەی (٨٠ هەزار) پارچە زەویان بەنایاسایی فرۆشتوە، بەهاکەی یەک ملیار دۆلار(سەد هەزار دەفتەر) ە .. چ کارەساتێک ڕودەدات.. چ وێرانکردنێکی سلێمانیە! بەبێ تاپۆ و هیچ خزمەتگوزاریەک.. زەوی پارچەبکەو بیفرۆشە! لە سائب ستی هەتا ١٠٠ مەتری( مەتر مەتر فرۆشرا) سەرشەقامی ١٠٠ مەتری فرۆشرا! هەواری شار، قڕگە، ڕاپەڕین و قولە رەیسی، کەنەکەوە، بەکرەجۆ، سوتکە، کانی گۆمە، چواچرا، زەوی قەرەجەکان. هەموو فرۆشرا! ناوی هەموو شەخسەکان، تێوەگلانی بەرپرسان و شارەوانیەکان.. هەمویم لەبەردەستە.. هەفتانە نزیکەی ٥٠٠ پارچە زەوی بۆ فرۆشتن دەخرێتە بازاڕەوە( هەفتەی ٥ بۆ ٦ ملیۆن دۆلار) خۆیان زەوی لە جوتیار وەردەگرنەوە، بەنایاسایی مەتر مەتری دەکەن، کۆمپانیایەک سەرپەرشتی ئەم پرۆسە دەکات ناوی (مادە) لە سەرچنار کەسێک بەناوی موسا، گوایە نوێنەری ئێوەیە لەوێ دادەنیشێت. بۆیە دەبێت ئەم وێرانکردنەی سلێمانی ڕابگرن، ئەمە بدرێتە دادگا … ئەوانەی لەم پرسەدان لە پشت وبەناوی ئێوە دەیکەن… دڵنیابن ناوی “مەساح” و دەڵاڵەکانی ڕێگای بازاڕو هەمویم لە بەردەستە، ئێوە نەبن” خەڵەف” و “هێمن” و نە “هێمن) ەکەی تر …. چۆن دەتوانن زەوی لە جوتیار وەربگرن! بەشێکی تری ئەم کارانە لە “بینای پاشا” خوار مەکەزی چوارچرا دەکرێ! لە کیلۆمەترێکدا ٢٣ نوسینگە دابنێن بۆ ساخکردنەوەی. زەوی لە جوتیار وەردەگرن، بۆ هەر مەترێک ٤٨ مەتری پێدەدەن.. دواتر خۆیان مەتر مەتری دەکەنو فۆڕمی بۆ دروستدەکەن و دەیفرۆشن. داوا لە جوتیاران دەکەم، زەویەکانیان تەسلیم ئەمانە نەکەن.. ئەو گرێبەستانەی لەگەڵتان دەکەن نایاسایە. پێویستە خەڵک ئەم زویانە نەکڕێت، دوای مەڵێن: فێڵم لێکرا، ئەمە کارێکی نایاساییە. دڵنیابن لە هیچ بارێکدا کۆڵ لەم دۆسیە نادەین. ئەمە گەورەترین تاوانە بە رامبەر سلێمانی دەکرێ. عەلی حەمە ساڵح

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color