گرنگ

موچە خۆرانی هەرێم، باجی دەوڵەمەند بوونی خەیاڵی دوو بەرپرسی باڵای یەكێتی و پارتی دەدەن

2025-06-03

 

حكومەتی عێراق بە بڕیارێكی فەڕمی وەزارەتی دارایی عێراق، موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمیان ڕاگرتووەو ئامادەنین لە هەشت مانگی داهاتوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن. بەپێی زانیارییەكانی بوار، كێشەی بنەڕەتی نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە داهاتی نەوتی هەرێمەوە هەیە. كە بەرپرسانی عێراق پێیان وایە دوو بەرپرسی باڵای پارتی و یەكێتی دەستیان گرتووە بەسەر نەوتی هەرێمدا. بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسانی عێراق پێیان وایە دوو بەرپرسی باڵای پارتی و یەكێتی لە ڕێی كۆمپانیاكانیانەوە نەوتی هەرێم لە ڕێی قاچاخەوە ساغدەكەنەوەو ئەمەش بووەتە هۆی دەوڵەمەند بوونی خەیاڵی ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی پارتی و یەكێتی. بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسانی عێراق دەیانەوێت هەرێم نەوتەكەی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات و لە ڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە نەوتی هەرێم ساغ بكرێـتەوە نەك ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی هەرێم لە ڕێی كۆمپانیاكانیانەوە نەوتی هەرێم بە قاچاغ ساغ بكەنەوەو داهاتەكەشی نەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی. بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی نەوت لە هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێك نەكەوتوون بۆ ڕێككەوتن لەسەر دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم. كێشەی نێوان كۆمپانیاكانی بەرهەمێهێنانی نەوت لە هەرێم و وەزارەتی نەوت لەسەر بڕی شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانەیە كە جیاوازییەكی زۆر لە نێوانیاندا هەیە. ئەمەش دەرفەتی بۆ بە قاچاغ بردنی نەوتی هەرێم ڕەخساندووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color