گرنگ

دانا ئەحمەد مەجید بێ هیچ "پاشگر"ێك پەیامی جەژنە پیرۆزە دەنێرێت

2025-06-05

 

دانا ئەحمەد مەجید كە بە "رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان- باڵی كوردسات دیاریكراوە" لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بێ "پاشگری رێكخەر" پەیامی ناردووە. دانا ئەحمەد مەجید، پەیامێكی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی بۆ بێرون عومەر فەتاح، سكرتێری بزووتنەوەی چاكسازی نیشتمانی ناردووە، بەڵام ئەوەی جێی تێبینییە دانا ئەحمەد مەجید لە پەیامەكەیدا تەنها ناوی خۆی نووسیوە و پاشگری "رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان"ی لە پاڵ ناوەكەیدا نەنووسیوە، لەكاتێكدا بەپێی ئەتەكێتی ناردنی پیرۆزبایی سەركردە سیاسییەكان دەبێت لە پاڵ ناوەكەیاندا، پۆستەكەشیان بنووسن. نەنووسینی پاشگری "رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان" لەلایەن باڵی كوردساتەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەرچەندە لە دوایین كۆنفرانسیان لەگەڵ باڵی گردەكە، لە هۆڵی یانەی ئاشتی شاری سلێمانی لە دوو هەفتەی رابردوودا، باڵی كوردسات زۆرینە بوون، بەڵام بەهۆی دروستبوونی پشێوییەوە، كۆمسیون كۆنفرانسەكەی دواخست.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color