گرنگ

سەرکردەیەکی پارتی داوا دەکات جەژن بایکۆت بکرێت

2025-06-05

 

عەبدوڵای کوێخا موبارەک، سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ جەژنی قوربان، داوای بایکۆتی جەژن دەکات. عەبدۆڵای کوێخا موبارەک نوسیویەتی "#بایکۆتی-جەژن، بە پەیامی پێشوەختەی جەژنە پیرۆزە بێت کورد نە برسیە، نە بای دیوە و نە باران، دەبوو هەر هیچ نەبێت لەم جەژنەدا بێ دەنگی هەڵبژێرین کە ئەوەش بۆخۆی جۆرێک بوو لە پەیامی ناڕەزایی و دەربڕینی نیگەرانی". هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە "هاشتاگی (بایکۆتی-جەژن) بە ئەرکێکی ئەخلاقی هەموو تاکێکی کورد دەزانم وەکو گەیاندنی پەیامی ناڕەزایی گەلی کوردی مسوڵمان بە ئومەی ئیسلامی کە لەم جەژنی پیرۆزی قوبانەدا کورد کراوە بە قوربانی، بە دڵنیاییەوە کاریگەری خۆی دەبێت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color