ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عە#سائیبی ئەهلی حەق ئاماژە بەوەدەكات زۆرێك لە سیاسیەكانی هەرێم باوەڕیان بە عێراقێكی یەكگرتوو نییە، نەوت بە نرخی خۆڵ دەفرۆشن و داهاتەكەی ناگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی و دواتریش دەڵێن " شێخ قەیس خەزعەلی" مووچەی فەرمانبەرانی بڕیوە. قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عە#سائیبی ئەهلی حەق لە میانەی پێشكەشكردنی وتاری نوێژی جەژنی قوربان لە شاری نەجەف ڕایگەیاند: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر هەموو ئەو رۆڵانەی گەلەكەمان كە پابەندن بە عێراقێكی یەكگرتوو، بەڵام كێشەكەدا لەوەدایە بەشێك لە سیاسیەكانی هەرێم باوەڕیان بە عێراقێكی یەكگرتوو نییە. ئاماژەی بەوەشكردووە، خێر و چاكەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە مانەوەیانە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ، نەوەك بیركردنەوە لە جیابوونەوەیان، چونكە ئێستا رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان لە نێوەڕاست و باشووری عێراق زیاترە، هاوكات ئامارە فەرمییەكان دەڵێن زۆربەی پەنابەرە عێراقییەكان لە دەرەوەی وڵات، خەڵكی هەرێمی كوردستانن. ئەمینداری گشتی عە#سائیبی ئەهلی حەق ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ئەم جەژنە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە، هەندێك لە میدیاكانی كوردستان دەڵێن، ئەو كەسەی مووچەی بڕیوە، (شێخ قەیس خەزعەلییە)، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نەوت رادەستی بەغدا ناكات و بە نرخی ""خۆڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نافەرمییەكانیش رادەستی بەغدا ناكاتەوە.