گرنگ

پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی کوردستان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند

2025-06-07

 

پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی شارەکانی کوردستان رایدەگەیەنن، لە بەرامبەر دانەمەزراندنیان، بڕیاریان داوە لە ئەمڕۆوە بایکۆتی کارکردنیان بکەن. پزیشکانی نیشتەجێی خولاو رایانگەیاندووە، لە ڕۆژی شەممەوە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٨ـی بەیانی بایکۆتی دەوامکردن لە سەرجەم فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان بە هەموو بەشەکانیانەوە ڕادەگەیەنین تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان. هەروەها داواکارن لە سەرۆکی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار هەرچی زووە چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی ئێستا بدۆزنەوە و سیستەمی تەندرووستی کوردستان بپارێزن لە ڕوخان. داواکارییەکانیشیان بریتین لە (وەستاندنی سیستەمی نوێی شیفتکردن بۆ پلەبەندی، بەشێوەیەکی فەرمی کاتێک دیاریبکرێ بۆ دامەزراندنی پزیشکانی نوێ و کۆتایی هێنان بەو دۆخە چەقبەستووە بە زووترین کات).

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color