بوار، تایبەت
به‌رپرسانى عێراق له نێوشیان محەمەد شیاع سوودانى، چه‌ند جارێكه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وان مووچه‌ى مانگى 12ه‌ى ساڵى 2024ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانیان ناردووه له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا به‌ڕوونى وه‌ڵامى ئه‌و قسانەی نه‌داوه‌ته‌وه. بوار به‌دواداچوونى كردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و راستى بابه‌ته‌كه‌ى ده‌ستكه‌وتووه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، حكومه‌تى عێراق ته‌مویلى مووچه‌ى مانگى 12ه‌ى ساڵى 2024ى مووچه خۆرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، هاوشێوه‌ى هه‌ر یانزده مانگه‌كه‌ى دیكه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و كاته‌دا به‌هۆى جێبه‌جێكرنى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتووى عێراقى ژماره 9ى ساڵى 2014ه‌ى عێراق له‌سه‌ر خانه‌نشینى هه‌رێمى كوردستان. به‌شێكى زۆرى له‌و پاره‌یه وه‌ك زیاده‌ى خانه‌نشینان داوه‌ته خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان. به‌مه‌ش كورتهێنان له مووچه‌ى مانگى 12 دروست بووه و دواتر نه‌توانرا مووچه‌ى مانگى دوانزده دابه‌شبكرێت.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، به‌شێك له به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و هه‌نگاوى به‌خێرایى جێبه‌جێكردنى یاساى خانه‌نشینى عێراقى و پێدانى پاره‌كه به خانه‌نشینانى هه‌رێم و هاوتاكردنه‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا به هه‌ڵه‌یه‌كى كارگێرى و دارایى ده‌زانن، چونكه وایانزانیوه كه حكومه‌تى عێراق پاره‌ى زیاده‌ى خانه‌نشینان ده‌نێرێت، به‌ڵام دواتر نه‌نێردرا. ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌و هه‌ڵه‌یه بشارنه‌وه و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقیش له مه‌سه‌له‌كه ئاگادارن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى گفتووگۆى نێوان شاندى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى له سه‌ره‌تاى ساڵى 2025 ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایى ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرتووە. له جێبه‌جێكردنى یاسایى خانه‌نشینى ساڵى 2014 و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا.
ته‌یف سامى، وتوویه‌تى: چۆن به ده‌ركردنى رێنمایى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراق یاساكه‌تان وا به‌زوویى جێبه‌جێكردووه و مووچه‌ى خانه‌نشینى هه‌رێم و به‌غداتان هاوتا كردووه؟.