مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەسەر وەبەرهێنان لە تۆڕی CNNی ئەمەریکی ڕایگەیاند «هەرێم دەروازەیەکی کراوەی وەبەرهێنانە بۆ هەموو عێراق». مەسرور بارزانی سەبارەت بەئابوری هەرێم دەڵێت پلانێکی هەمە لایەنمان هەیە و ئامانجی پلانەکەمان هەمەچەشنکردنی ئابووری و دەستەبەرکردنی چەندین سەرچاوەی داهاتە بەبێ ئەوەی تەنها پشت بە نەوت ببەستین زیاتر سەرنجمان لەسەر وەبەرهێنانە لە کشتوکاڵ و گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنەکەی دەڵێت بەداخەوە وەبەرهێنانی بیانی زۆرنەبوو لەهەرێم یاسای وەبەرهێنانمان گۆڕی بۆ ئەوەی وەبەرهێنەری زیاتر بێنە هەرێم . سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاندنی دوو گرێبەستی غاز و وزە بە بڕی ١١٠ ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەگرنگ ناو دەبات سەرەڕای تانەی یاسایی لەلایەن بەغدا. تۆڕی CNN لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوەدەدات هەرێم لە ساڵی ڕابردوودا ۱۲.۹ ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم پشتی بە نەوت بەستووە بەڵام ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت کە لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣دا زیانی زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلاری لێکەتوەتەوە.