#بوار
بەیانی ئەمرۆ لە سنوری قەزای قوشتەپە هاوڵاتییەك بە دەستڕێژی گولە كوژرا.
بەپێی زانیارییەكان، بەیانی ئەمرۆ هاوڵاتییەك بە ناوی ئاوارە ناسیح، لە قەزای قوشتەپە بە دەستڕێژی گولە كوژرا.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو هاوڵاتییە دوو ساڵ پێش ئێستا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە منداڵێکدا کێشا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا، دوای ڕووداوەكە لە ڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە کێشەکە چارەسەر کرا، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاری منداڵەکەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و پۆلیس تۆمەتباری ڕووداوەکەی دەستگیر کردووە.