گرنگ

ئه‌مه‌ریكا داواى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و ته‌مویلى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هەرێم ده‌كات

2025-06-11

 


#بوار
ئەمریكا داوای دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و تەمویلكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات.
 
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هانى حكومه‌تى عێراقیداوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و په‌له‌ بكرێت له‌ دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى دارایى له‌سه‌ر بودجه‌ى عێراق.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه‌، له‌ دواى راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان باڵیوزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له‌ گفتووگۆى به‌رده‌وامدان و داواشیان له‌ حكومه‌تى عێراق كردوو به‌رده‌وام بن له‌ ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیدا هاتووه‌.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هانى حكومه‌تى عێراق ده‌دات په‌له‌ بكات له‌ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و لادانى به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت چاره‌سه‌رى به‌شێك له‌ كێشه‌كانى نه‌ختینه‌ى پاره‌ى عێراق و زیادكردنى داهاتى عێراق ده‌كات و واده‌كات مووچه‌ى هه‌رێم به‌رده‌وامى هه‌بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color