گرنگ

ترەمپ: ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران هەیە بەڵام ناتوانم بڵێم نزیكە

2025-06-12

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، دەیەوێت لەگەڵ ئێران بگاتە رێککەوتن، بەڵام نەیشاردەوە کە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێرانیش هەیە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاندووە "دەمەوێت لە ململانێ لەگەڵ ئێران دوور بکەومەوە، هێرشکردنە سەر ئێران ئەگەری هەیەو پێشبینی كراوە، بەڵام ناتوانم بڵێم نزیکە". ترەمپ دەڵێت "دەمەوێت لەگەڵ ئێران بگەمە رێککەوتن، زۆر لەو رێککەوتنە نزیکین، ئەگەری زۆرە ئیسرائیل گورز لە ئێران بوەشێنێت". هەروەها وتویەتی "تا چانسی واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەبێت، نامانەوێت بوار بۆ تێكدانی كارەكە بهێڵینەوە، گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئێران کرد و ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color