گرنگ

گروپی ناڕەزایی خەڵک: وەزیری دارایی هەرێم بەرپرسە لە جێبەجێ نەکردنی تەوتین

2025-06-12

 

گروپی ناڕەزایی خەڵک رایدەگەیەنن، کە پرۆسەی تەوتین پێویستی بە واژووی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانە و نووسراوی ئەو وەزارەتەیە، بەڵام ئامادە نییە جێبەجێی بکات. گروپی ناڕەزایی خەڵک دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئەمشەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنی تەوتین، بەڵام وەزیری دارایی هەرێم بەرپرسە لەجێبەجێ نەکردنی تەوتین. ئەو گروپە ئاماژەیان بەوەکرد، دەبێت تەوتین بە ئیمزای وەزیری دارایی هەرێم و نووسراو وەزارەتی دارایی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت، بەڵام وەزیری دارایی هەرێم نایکات. هەروەها وتیان، چاوەڕوانن هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر ناردنی مووچە بدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color