وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگاداردەكاتەوە، كە لیستی مووچەی مانگی شەش ئامادەبكەن بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە لیستی مووچەی مانگی شەش ئامادە بكەن، ئەوەش دوای ئەوەی سیستەمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە كاراكراوە. ئاماژە بەوەشكراوە، ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی شەش بەجۆرێكە كە بڕیاری لێبڕینی لە%3ی تێداجێبەجێ ناكرێت و جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دەكەوێتە مانگی حەوت. بوار ئەوەشی زانیوە، هەموو لایەنەكان لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵیدان بۆ ئەوەی بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج تا چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە سبەی دوو شەممە دادگای بالای فیدراڵی كۆ ببێتەوە، بەڵام دیار نییە بڕیار دەدات یاخود نا.