#بوار
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و ئێران بۆ یەکەمجار دەردەکەوێت.
مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.
سوپاسی کونسوڵی گشتیی هەنگاریامان کرد و هیوای سەرکەوتنمان لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست .
کونسوڵی گشتیی هەنگاریا ، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.