#بوار
لە دوای هێرشەکانی ئیسـ.ـرائیل بۆ سەر ئێران و ئەگەری فراوانبوونی، هەریەک لە پارتی و یەکێتی بەجیا هێزەکانیان خستووەتە ئامادەباشیەوەو دەوامی هەندێ لە هێزەکان زیاد کراون.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەوامی ئاسایشی هەولێر و دهۆک زیاد کراوەو لە ئەمڕۆوە بڕیاردراوە ڕۆژانی شەممە دەوام بکرێت و پێشتر جگە لە کارمەندانی ئێشکگر کارمەندانی تر هاوشێوەی ڕۆژانی پشوو و هەینی دەوامیان نەدەکرد.
دوای ڕووداوەکان دژەتیرۆری هەولێر و دهۆک و هێزە تایبەتەکانی پارتی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێک بەهۆی فراوان بوونی جەنگ، عێراق بگرێتەوە.
بەهەمان شێوە یەکێتی نیشتیمانی هێزەکانی کۆماندۆی خستوەتە ئینزارەوەو ئەو وەجبانەی کاتی پشوویان بووە لە دەوام ماونەتەوە و لە ئامادە باشیدان .