بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکات. بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و دۆخی مووچە کە بڕیارە سبەینێ دادگای فیدڕاڵی بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئایار کۆببێتەوە. هەر بەپێی زانیارییەکان، تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی پەیوەندیدارە بە تاوتوێکردنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و کوردستان.