عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، یەک پەیوەندی تەلەفۆنی بەسە لە واشنتۆنەوە بۆ ئیسرائیل بۆ وەستانی شەڕ.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند ئەمەریکا و سەرۆکەکەی دۆناڵد ترەمپ دەتوانن بە یەک پەیوەندی تەلەفۆنی هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستێنن و ڕێگەخۆشکردن بۆ گەڕانەوە بۆ رێگەی دیپلۆماسی. عێراقچی، ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی شەڕی دەست پێنەکردووە، بەڵام ئامادەیە تا دوا سات شەڕ بکات و جەختی لەوەشکردەوە کە تا ئەو کاتەی هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بێت، وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.