گرنگ

مەسرور بارزانی لەسەر مووچە نامەیەکی بۆ دادگای فیدڕاڵی ناردووە

2025-06-18

 


#بوار
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی کردوە و داوای چارەسەری یاسای یەکجاری گرفتی مووچە خۆرانی هەرێم کردووە

بەپێی زانیاریەکانی بوار، سەرۆکی حکومەت لە نامەکەیدا بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەنایاسایی ناودەبات و داوا دەکات بڕیاری پێشووی دادگا جێبەجێ بکرێت بۆ ناردنی مووچە و پابەندی حکومەتی هەرێمی بەبانکی کردنی مووچە دووپات کردوەتەوە و بە داتا هەنگاوەکانی هەژماری منی خستوەتەڕوو و لەبارەی هەناردەی نەوت و داهاتە نانەوتیەکان و پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق لەنامەکەدا پابەندی هەرێمی ڕنکردنەوەی بەدادگا داوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color