بوار، تایبەت
میدیا عێراقییەكان ڤیدیۆیەكی موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیان بڵاو كردووەتەوە كە مەترسی و نیگەرانیی خۆی پێشان دەدات و دەڵێ، "ئەوەی بەسەر ئێران هاتووە، لەوانەیە سبەی بەسەر ئێمەیش بێت
ڤیدیۆكەی مەندەلاوی دوێنێ تۆمار كراوە، كاتێك بووە هەوڵی دانیشتنێكی پەرلەمان دراوە بۆ دەربڕینی هەڵوێست لەسەر هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، كەچی پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون
مەندەلاوی گلەیی لە ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران دەكات و دەڵێ، سەیرە پەرلەمانتاران ئامادە نابن بارودۆخەكە ترسناكە، ئێمە نزیكترین لایەنین زیانمان بەردەكەوێت، ئەوەی بەسەر ئێران هاتووە، لەوانەیە سبەی بەسەر ئێمەیش بێت، كەچی پەرلەمانتاران ئامادە نابن
مەندەلاوی لە ڤیدیۆكە سەرزەنشتی پەرلەمانتاران دەكات و دەڵێ، "كۆماری ئیسلامی دراوسێمانە و پاڵپشتیی ئێمەی كردووە، ئێمە دەبێت هەڵوێستمان هەبێت، ئەوەی بەسەر ئەواندا هاتووە لەوانەیە بەسەر ئێمەیش بێت.