گرنگ

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا: هەندێك پەرلەمانتار لارییان نیە لەوەی هەلبژاردن دوابخرێت

2025-06-18

 

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، دووپاتی دەكاتەوە چەندان لایەنی ناوخۆ و دەرەكی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەدەن. زوحا قەسیر، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند:چەندان لایەنی ناوخۆ و دەرەكی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدەن، بۆیە هەر دواكەوتنێك بكرێت، ئەوا پێشێلكردنی دەستوورە ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەی دەستووری پەرلەمان بە چوار ساڵ دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران كۆتایی دێت، هاوكات هەندێك لە پەرلەمانتاران لارییان لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نییە، بەڵام درێژكردنەوەی تەمەنی حكوومەت هەڕەشە لە رەوایەتی سیستمی سیاسی دەكات. ئەوەش لەكاتێكدایە وابڕیارە لە11/11/2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color