\#بواڕ دەربارەی هەواڵی چەند میدیایەک سەبارەت بە ئاڵوگۆڕكردنی دیله عێراقییه‌كانی جه‌نگ له‌لایەن ئێرانه‌وه كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سور ڕونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت کە هەواڵەکە بێبنه‌ما و ناڕاستە و هه‌ر پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵێكی ناڕاست سه‌باره‌ت به فایلی كه‌سانی ونبوو كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی خێزانه‌كانی كه چه‌ندین ساڵه به‌دوای وه‌ڵامێكدا ده‌گه‌ڕێن له‌باره‌ی چاره‌نوسی كه‌سه ئازیزه‌كانیانه‌وه. خاچی سور ڕایدەگەیەنێت «فایلی دیله‌كانی جه‌نگ به فه‌ڕمی داخراوه و هیچ عێراقیه‌ك كه‌دیلی جه‌نگ بێت له‌لای ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر نییه و ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئێران». دوایین جار كه دیله‌كانی جه‌نگی تێدا ئاڵوگۆڕكراون له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا له‌ساڵی 2003 دا بووه به‌چاودێری كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور.