گرنگ

دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچەی هەرێم و سنوری ئاوی کوەیت کۆدەبێتەوە

2025-06-19

 

#بوار دوای زیاتر لە مانگێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق کۆبونەوەکانی دەست پێدەکاتەوەو ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر دوو پرس کە مووچەی هەرێمی کوردستان و ڕێکەوتنی ئاوی لەگەڵ وڵاتی کوەیت کۆ دەبێتەوە. بڕیارە دانیشتنی یەکەمی دادگاکە لەسەر بابەتی مووچەی هەرێمی کوردستان بێت و دادگا فرمانێکی سالاری دەربکات تا دواتر دادگا بڕیار لەسەر پرسی مووچە دەدات و فرمانە سالاریەکە بۆ ئەوە دەبێت وەزارەتی دارای عێراق بەردەوام بێت لەسەر ناردنی مووچە. ئەمڕۆ هیچ دانیشتنێک لەخشتەی دادبینی دادگای فیدڕاڵی نەبوو بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم نامەیەکی ئاڕاستەی دادگاکە کرد بۆ چارەسەری پرسی مووچەی هەرێم و دادگا ئەمڕۆ دانیشتنی ئەو پرسەی خستە بەرنامەی کارەوە. لەلایەکی ترەوە لە دانیشتنی ئەمڕۆ دوو سکاڵای سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق دانیشتنی لەسەر دەکرێت تایبەتن بە ڕێکەوتنی سنوری ئاوی خور عەبدوڵا لەگەڵ وڵاتی کوەیت کە ناڕەزایەتی زۆری شەقامی عێراقی لێکەوتوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color