گرنگ

عەلی حەمەساڵح بۆ مەسروربارزانی و قوباد تاڵەبانی: ئێوە بەنیازی چین؟

2025-06-21

 

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەپەیامێكدا كە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگرەكەی كردوە رایدەگەیەنێت، دوو بژاردەتان لەبەردەستانە، یان موچەو ژیانی خەڵك، یان دەستبەرداری دەسەڵات بن، پرسیاریشیان لێدەكات ئێوە بەنیازی چین؟. عەلی حەمەساڵح لەپەیامێكدا كە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كردوە بڵاویكردۆتەوە، ئێوە بەنیازی چین؟، خەڵك لە دۆخێكی خراپدایە، بێ موچەو بێ بازاڕی، دادگای فیدڕاڵ، پەكی كەوتوە و هیچ ئاماژەیەك نیە، بۆ كەوتنەكاری، محەمەد شیاع سودانی، لە چەندین دانیشتن بەڕونی وتویەتی بەبێ ڕادەستكردن نەوت و داهات؛ موچە نانێرم، بۆ نەوتیش یەك خاڵ هەیە (16دۆلار) بۆ هەر بەرمیلێك. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا ئێوە چی دەكەن؟، ناكرێت بڵێن، موچە لای عێراقە و ئێمە بەرپرس نین خەڵك چی بكات؟، ئەی بەرپرسن لەوەی ڕۆژی 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت و دەفرۆشرێت، ئێستاش قاچاخی لە خاڵی سنوری دەكرێت، سەرانە لە بازگەكان، لە گرانكردنی نرخی كارەباو ئەو هەمو باج و ڕسوماتەی هەیە بەرپرسن! لەو هەمو كۆمپانیا بەرپرسن پارە لە خەڵك وەردەگرێت، لە پاڵ دەیان كۆمپانیا؛ دوێنێ كۆمپانیایەكی دیكە دانرا لە بازگەكان بەناوی تیشك هەر ئۆتۆمبیلێك 47 دۆلار بدات، لەو تاڵانی زەوی و شەراكەتی حیزبانە بەرپرسن. عەلی حەمەساڵح دەشڵێت، دوو بژاردە لەبەردەستانە، یان موچەو ژیانی خەڵك، یان دەستبەرداربونی دەسەڵات، ئەوەش بزانن دو ساڵ و شەش مانگە ئێوە شەرعیەتی یاساییتان نەماوە، چ حكومەتێكی كاربەڕێكەر هەیە دو ساڵ و نیو بەردەوام بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color